دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، مووچەی ٥ وەزاره‌ت دابەش دەكرێت

 	 دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، مووچەی ٥ وەزاره‌ت دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی رایدەگەیێنێت، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 19_20/3/2018، جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ مووچەی مانگی 11/2017ـی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت.

یەكەم_ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون.
دووەم_ وەزارەتی ناوخۆ.
سێیەم_ وەزارەتی تەندروستی.
چوارەم_ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
پێنجەم_وەزارەتی دارایی و ئابووری.

تێبینی:
1_ رۆژی سێشەممە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
2_ دوای پشووی جەژنی نەورۆزیش، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت.
kdp-
Top