عێراق.. له ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی 21 هاووڵاتى ئێرانى به ڤیزه‌ى ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "له ده‌روازه‌ى سنووریی شه‌لامچه، به‌هاوكاریی نووسینگه‌ى نیشته‌جێكردن و پاسپۆرت، 21 هاووڵاتی ئێرانى ده‌ستگیر كران".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه هاووڵاتییه ئێرانییه ده‌ستگیر كراوه‌كان، ڤیزه‌ى هاتنه ژوووره‌وه‌یان بۆ عێراق، ساخته بووه، بۆیه ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان گیرایه به‌ر و ده‌درێنه دادگا.
ڕۆژانه له ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر سنوورى ئێران، به‌به‌رده‌وامى هاووڵاتی ئێرانى ده‌ستگیر ده‌كرێن، كه زۆرترینیان به‌هۆى هه‌ڵگرتن یان بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌یه.
باسنيوز
