ئه‌فسه‌رێكى سوپاى عێراق بهئهشكهنجهدان مامۆستایه‌كی ئاینیی كوشت
لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند، كه مامۆستایه‌كی ئاینیی به‌ناوى (مه‌لا یاسین) له دره‌نگانێكی شه‌و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك به پله‌ى مولازمى یه‌ك كه به مولازم (سه‌یف) ناسراوه و سه‌ر به فیرقه‌ى 20ى سوپاى عێراقه، ده‌ستگیر كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه قوربانییه‌كه تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه زۆر به توندى ئه‌شكه‌نجه دراوه: "ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى یاسا سه‌ربازییه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤه".
روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و خراوه‌ته زیندان، به‌م نزیكانه‌ش ده‌درێته دادگاى سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ى سزاى یاسایی خۆى وه‌ربگرێت.
له‌دواى ڕزگاركردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و شارى مووسڵ و شاره‌كانى تر‌ى سوننه نشین، دانیشتووانى ئه‌و شاره چه‌ندین جار به‌ده‌ست هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌ركرده و چه‌كدارانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه‌كان هاواریان لێهه‌ستاوه و دواجار عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى نه‌ینه‌وا، داوایان له ئه‌مریكا كرد، ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان وه‌ربگرێت و میلیشیاكان ده‌ربكرێن.
باسنيوز
