هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین: بۆ هێزەكانی توركیا دەبین بە مۆتەكە
عوسمان شێخ عیسا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین رایگەیاند لەمەودوا هێزەكانیان دەگۆڕن بۆ هێزی پارتیزانی و بەشێوەیەكی تەكتیكی هێرش و كشانەوە شەڕی سوپای توركیا دەكەن و دەبنە مۆتەكەی ژیانیان.
شێخ عیسا گوتیشی "هێزەكانمان لە هەموو شوێنێكی عەفرینن، لەمەودوا لە هەموو شوێنەكان هێرش دەكەینە سەر هێزە داگیركەرەكانی توركیا و چەكدارە بەكرێگیراوەكانیان".
ئاماژەشی بەوەدا "راگەیاندنی سەركەوتن لەلایەن ئەردۆگانەوە تەنها خۆڵ كردنە چاوی توركیا و جیهانە، دەنا هەر بستێكی عەفرین دەكەنە مۆتەیەك بۆ هێزەكانیان".
هاوسەرۆكی كانتۆنەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هێزەكانیان بەرگرییەكی بێ هاوتایان لە دژی لەشكركێشی توركیا كرد، بەڵام سەركردایەتی كورد لە رۆژئاوا بە باشی زانی هاووڵاتیانی عەفرین شارەكە چۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی كارەساتی مرۆیی ڕوونەدات.
bas news-
