سه‌ندیكای پارێزه‌ران دەرگای سکاڵا بۆ زیانپێکەوتووانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە
له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان به هاوكاریی تاقمێكی نێو لایه‌نێكی سیاسی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و داگیریان كرد، به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر زیانی گیانی و ماددییان پێ گه‌یشت.
فه‌هد هورمزیار، ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا زه‌ره‌رمه‌ند بوونه ڕایدەگەیەنین کە ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئێمەوە سكاڵا تۆمار بكەن له دژی ئەو كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه زیانیان لێ داون، جا هه‌ركه‌سێك بێت له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا."
فه‌هد هورمزیار گوتی: "له‌مڕۆوه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌و ناوچانه ده‌یه‌وێت سكاڵا تۆمار بكات، ئێمه، وه‌كو سه‌ندیكا هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنی سكاڵاكه، چونكه به هۆی ئه‌و ڕووداوانهوە خه‌ڵكێكی زۆر زیانی گیانی و ماددییان به‌ركه‌وتووه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ناتوانن له به‌غدا سكاڵاكه تۆمار بكه‌ن، بۆیه له ڕێگه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێرەوە ده‌توانن سكاڵای خۆیان له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك تۆمار بكه‌ن."
ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان هاوكاریی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن كه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و پێویستیان به پشتگیریی ئێمه‌یه و ئێمه‌ش بە ته‌واوی پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین."
ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕوونیشی كرده‌وه: "پارێزه‌رانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به خۆبه‌خشی ده‌كه‌ونه خزمه‌ت خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵكه‌كه بده‌ن سكاڵا تۆمار بكه‌ن به زووترین كات له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره خۆبهخشهكانەوە."
kdp-
