سەنتەری دیموکراسی: سەرکردەکانی یەپەگە عەفرینیان بەجێ هێشتووە
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، ، لە رۆژی شەممە 17/3/2018 (57مین رۆژی هێرشەکە)، بەهۆی بۆردومان و هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەک سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایگەیاندووە، سەرکردە و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شاری عەفرینیان بەجێ هێشتووە و تاڵان و وێرانکردنی ماڵ و موڵکەکانی شارەکەش دەستی پێ کردووە.
رۆژی یەکشەممە 18/3/2018، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، کە لە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 18/3/2018ـەوە سوپای تورکیا هێرشێکی زەمینیی فراوانی لە هەردوو بەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای عەفرین، کردووەتە سەر ئەو شارە و دەستی بەسەر چەند گەڕەکێکدا گرتووە.
لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنیوز
