حاجیاوا.. به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێك كوژرا
شۆڕش ئسیماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”له‌ناو بازاڕی شاره‌دێی حاجیاوا له‌ناو ئۆتۆمبیلێك ته‌قه له دوو كه‌س ده‌كرێت و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكى دیكه‌ش بریندار بوو“.
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ڕوداوه‌كه، ته‌رمی كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه كرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستى پێكردووه، هاوكات هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
به‌پێی زانیارییه‌كان) له میانى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، له‌و ڕوه‌وه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له شاره‌دێ حاجیاوا ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تی كوشتنه كه به هه‌مان هۆكاره‌وه تۆمار ده‌كرێت.
bas news-
