كه‌ركووك.. هێزێكى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبی بۆ شاره‌كه ده‌هێنرێت
به‌رپرسێكى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركووك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزێكى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبی ده‌هێنرێت بۆ شاره‌كه.
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "له‌م رۆژانه‌ى ڕابردوو به به‌شداری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كه ئێستا له كه‌ركووكدان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دابوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاریان دابوو كه‌ركووك دابه‌شی سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێك بكه‌ن و له‌و نێوه‌نده‌شدا میحوه‌رى پردێ و قه‌ره‌هه‌نجیر به پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدى شه‌عبی بسپێرن، سه‌نته‌رى شاری كه‌ركووكیش به دژه تیرۆری عێراق كه ئێستا مه‌عه‌ن سه‌عدى، فه‌رمانده‌یه‌تى و هێزێكى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبی سپێنرا و بڕیاریان دا كه ده‌ست بكه‌ن به پشكنینی ماڵان به‌بیانووى جۆراوجۆر".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ئەوەشی خستە روو، کە دواى پێكهێنانى ئه‌و هێزانه له گه‌ڕه‌كى ئه‌سراومه‌فقودینى شارى كه‌ركووك 11 هاووڵاتییان ده‌ستگیر كرد و بۆ یه‌كه‌م جاره هێزێكى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبی دێنن بۆ كه‌ركووك، بۆیه ده‌ستگیركردنى هاووڵاتییان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، سه‌رجه‌م هێزه‌كانى كه له كه‌ركوكدان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌شدان و بارودۆخى شاره‌كه له سایه‌ى ئه‌وانه‌وه له ڕووى ئه‌منییه‌وه باش نییه، چونكه ئێستا له زۆر شوێنی كه‌ركووك ته‌نانه‌ت له ناو كۆڵانه‌كانیش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازى لێیه.
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، گوتیشی: “میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی سه‌دان ئامراز به‌كارده‌هێنن بۆ ترس و تۆقاندنى هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌و دۆخه كاتییه و ناتوانن درێژه‌ى پێ بده‌ن“.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
