ئه‌ردۆگان داگیركردنی عەفرین بە مزگێنی وەسف دەكات
ئەردۆگان لە میانی بەشداریكردنی لە کۆنگرەی ئاسایی شەشەمی لقی ماردینی ئاک‌پارتی گوتی "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستە، سێ هه‌زار و ٥٦٩ چەكدار له چالاكی خراون. ئیدی بابه‌تی سه‌ره‌كی چوونه ناو عه‌فرین ده‌بێت. له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ئه‌و موژدهیهتان پێدەدەین".
سه‌ركۆماری توركیا، رەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن و گوتی "ئێمه راستییه‌كان ده‌بینین. درۆكانتان ئاشكرایه. هه‌موو بارهه‌ڵگره پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان دیاره. ئیتر درۆی چی ده‌كه‌ن، راستگۆ بن. نه‌بوون. ئه‌وه‌ی كه راستگۆیه له‌گه‌ڵماندا گیانمان به قوربانی بێت، ئه‌وه‌شی كه راستگۆ نییه، با ببوورێت".
ئەردۆگان گوتیشی "به پشتگیری دۆسته رۆژئاواییهكانمان ئه‌وان ئه‌و تونێلانه‌یان كردووه‌ته‌وه كه ته‌ناته‌ن بارهه‌ڵگریش ده‌توانێت به نێویاندا بڕوات. كۆگای چه‌ك و تهقهمهنییهكانتان بینیون، هه‌موو جۆره چه‌كێكی لێیه. ئه‌وانه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت دۆستمانن ئه‌و چه‌كانه‌یان پێداون. ئەگەر گەورەکانیان بپاڕێنەوە یا دونیا وێران بکەن ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا دیواری فرمێسکیش دروست بکەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە راوەدوونانی تیرۆریستان".
bas news-
