سكاڵایەكی یاسایی لەسەر خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر تۆمار دەكرێ
بڕیارە سبەی یەكشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا سكاڵایەكی یاسایی لە دژی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر تۆمار بكرێت.
مه‌ریوان پیرباڵ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند سبەی یەكشەممە لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كەركووك پێشوازى له شاندێكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و سه‌ندیكاى پارێزه‌رانی كوردستان ده‌كات.
پیرباڵ ئاماژەی بە به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه داوە كە تیایدا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كەركووك سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر خیانه‌تكارانى 16ی ئۆكتۆبەر پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ ئەوەی له ڕێگەی یاسادا مامەڵەی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
چاوەڕوان دەكرێ هەر سبەی لە دوای كۆبوونەوەكەدا، كۆنگره‌یەكى رۆژنامه‌وانى ببەسترێ و تیایدا به تێروته‌سه‌لى باسی ئه‌و سكاڵایه ده‌كرێ كه پیشكه‌شی داواكارى گشتى ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی كاڵفامی نێو یەکێتی لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
bas news-
