عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونی: هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و توركیا بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كورد
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به درۆ ده‌خاته‌وه و به ناوزڕاندنی وه‌سف ده‌كات.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكیدا گوتی: "ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاست نییه و هه‌وڵێكه بۆ ناوزڕاندن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و توركیا بكرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێمی كوردستان هیچ كارێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت".
گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق هه‌روه‌ك چۆن له شه‌ڕی مووسڵ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا به ههمانشێوهش بۆ هه‌ر ڕێوشوێنێك له سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بێت".
ڕاشیگه‌یاند: "داوامان كردووه كه پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه بۆ كوردستانی توركیا، نابێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رپابێت له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت".
bas news-
