توركیا نەخۆشخانەی گشتیی عەفرینی بۆردوومان كرد.. ده‌یان هاووڵاتی بوونه قوربانی
ماوەی 56 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی توركیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر عەفرین بەردەوامە، كە بە شێوەی زەمینی و ئاسمانی عەفرین بۆردوومان دەكرێت و بەو هۆیەوە تاوەكوو ئێستا بە سەدان كەسی سڤیل بوونەتە قوربانی و بە سەدان خێزانیش ئاوارە بوونە.
فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابرد، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نەخۆشخانەی گشتیی عەفرینیان كردووەتە ئامانج، كە تاكە نەخۆشخانەی ئەو شارەیە خەڵكی تێدا چارەسەر دەكرێت و، بەشێكی زۆریان خاپوور كردووە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكیش كە تێیدا چارەسەر دەكران، شەهید و بریندار بوونە".
حوسێنی گوتیشی، تاوەكوو ئێستا بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە، 19 هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوونە و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە.
وەك نوێنەری كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان گوتی، ئەمە جینۆسایدێكی دیكەی گەلی كوردە و، دەیانەوێت كورد قڕ بكەن، كوردەكانیش بەردەوام بەرگری دەكەن و كۆمەڵگای نێودەوڵەتییش بێدەنگە و تەنیا تەماشاكەرە.
به‌گوێره‌ی رامی عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگای سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بێ، له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، به هۆی ئه‌و بۆردوومانه چڕه‌ی هێزه‌كانی توركیا و هێزه چه‌كداره سووریاییهكان، زیاتر له ١٥٠ هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ناوچه كوردستانییهكابی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و، هه‌روه‌ها هه‌ردوو شاری نه‌بل و زه‌هرا، كه دوو شاری شیعه‌نشین و پشتیوانیكاری ڕژێمی سووریا‌ن، ڕایانكردووه.
kdp-
