شوان محەمەد تەها: سیستەمی حوکمڕانیی عێراق بەرەو ئاقارێکی خراپ دەچێت
بڕیاربوو عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته‌كان به‌ڕێوه ببرێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه و دیكتاتۆری بهێندرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دیسان شه‌راكه‌تیان پێشێل كرد و زۆرینه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ هه‌میشه حوكمی عێراقییه‌كان بكات. شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ر له بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و گرتنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌لێك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له عێراقدا هه‌بوون، كێشه‌ی ئێمه له عێراق كێشه‌ی سیسته‌می حوكمڕانییه، سیسته‌می حوكمڕانی له عێراقدا به ئاقارێكی خراپ‌دا تووشی به‌ربه‌ست بووه، ئه‌گه‌ر بێت و سیسته‌می حوكم ڕاسته‌ڕێ نه‌كرێته‌وه و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه پیاده نه‌كرێت كێشه‌ی تر به‌رهه‌م دێنێت، فڕۆكه‌خانه و مووچه ده‌ره‌نجامی كێشه‌كان بوون، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و كێشانه له بنه‌ڕه‌تدا چاره بكرێن."
دوێنێ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد و، ئه‌مڕۆش هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان منه‌ت نییه و مافی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانه، له بودجه‌ی عێراقدا غه‌در له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، خه‌رجكردنی مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشن و ده‌توانن ڕه‌وشه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نییە، کە ئێمه كێشه‌مان نه‌ماوه له‌گه‌ڵ به‌غدا."
عه‌ره‌بی سوننه هاوشێوه‌ی كورد كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌راكه‌ت و خاكی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی شیعه هه‌یه و سه‌ركرده سوننه‌كان نایشارنه‌وه دوای هه‌شتا ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سوننه له عێراق ئێستا وه‌ك كه‌مینه به‌شدارییان هه‌یه له عێراقی نوێ‌دا. شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتی: "كێشه‌كانی عێراق ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی و گه‌وره له نێوان قه‌واره سیاسییه‌كانه. بۆ نموونه، كێشه‌ی پێكهاته‌كان هه‌یه، كێشه‌ی نێوان پارێزگاكانی باشوور و حكوومه‌تی به‌غدا هه‌یه، حوكمداریكردن له عێراق ناته‌ندروسته و كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووەته بنبه‌ست."
kdp-
