سەرکردەیەکی پەکەکە وەڵامی حکوومەتی تورکیا دەداتەوە

 سەرکردەیەکی پەکەکە وەڵامی حکوومەتی تورکیا دەداتەوە
سەرکردەیەکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە توندی وەڵامی حکوومەتی تورکیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە ”رووبەڕووتان دەبینەوە“.



مستەفا کاراسو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، سوپای تورکیا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر قەندیل و ”تووشی كست بووە“.



مستەفا کاراسو وەڵامی مەولود چاویشئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیای داوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەگەر سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن لە قەندیل ئەنجام بدات، ئەوا پەکەکە ”ئامادەیە شەڕ بکا و باجی شەڕەکەش بدات، بەهیچ شێوەیەک خۆمان رادەست ناکەین“.



پێشتر مەولود چاویشئۆغڵو رایگەیاندبوو، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018، سوپای وڵاتەکەی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدا.




باسنیوز
Top