مەرامێكی دیكەی بەغدا دژی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو ھەنگاوانەی ئێستا حكوومەتی عێراق دەینێت، پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند دەستوورین، بە بڕوای من ئەوەی ئێستا دەكرێت قۆناخێكی تازەیە، حكوومەتی عێراق دەیەوێت زیاتر فشار بخاتە سەر ھەرێمی كوردستان، لە دوای ریفراندۆم، كە وەك كاردانەوە كار دەكات".
گوتیشی: "حكوومەتی عێراق مەبەستیەتی، كە فشارەكان زیاتر بكات، بەڵام سەرئەنجام چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، پێویستی بە یەك گوتاری ھێزە سیاسییەكانی كوردستانە".
ئەمە لەكاتێكدایە دوای چەندین كۆبوونەوە و فشاری ناوخۆی و دەرەكی لە 13 ئازاری 2018 حكوومەتی عێراق بڕیاری دەستپێكردنەوە گەشتە نێودەوڵەتییەكانی لە فڕۆكەخانەكانی كوردستان راگەیاند، كە پێشتر وەك كاردانەوە و فشارخستنە سەر ھەرێمی كوردستان، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق داخرابوون، ھاوكات بڕیاریشیداوە بۆ جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان خەرج بكات.
k24
