لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەدا وه‌سێتنامه‌ی قازی محه‌مه‌د بڵاوكرایەوە
عه‌تا ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی له هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند "له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیداندا چالاكییه‌كمان ئه‌نجام دا و وه‌سێتنامه‌ی قازی محه‌مه‌د، كه له‌باره‌ی یه‌كبوون و برایه‌تی گه‌لی كوردە، به‌سه‌ر 5 هه‌زار به‌شداربووی یادی ههڵهبجهماندا دابه‌ش كرد".
ڕوونیشی كرده‌وه "هه‌ندێ له وهسێتانهمهكان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان داماننا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك چووه سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان، كۆپیەك له‌و وه‌سێتنامه‌یه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته‌وه و بیخوێنێته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌ش له وهسێتنامهكهمان به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش كرد".
ئەمڕۆ هەینی یادی 30 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بوو، كە لەلایەن سوپای عێراق و ڕژێمی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراقەوە لە بەهاری 1988دا ئەنجام درا.
bas news-
