ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجە دەستی پێ کرد
سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 16/3/2018، رێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دروشمی (جینۆسایدی ھەڵەبجە ، ستەمکاری ھەرەس پێھینا)، دەستی پێ کرد.
رێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە بەشداریی چەندین کەسایەتی و شاندی حزبی، حکوومی و بیانی دەستی پێ کردووە.
ڕۆژی 16ـی ئاداری 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.
باسنيوز
