ئاراس جه‌نگی: قوربانییمان بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق دا به‌مشێوه‌یه چاكه‌مان درایه‌وه
ئاراس جەنگی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی له‌باره‌ی لادانی په‌یكه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسویه‌تی" بەداخەوە دوای چەند کاتژمێرێک لەدانانی پەیکەری هەڤاڵ مام جەلال لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە پەیکەرەکەی لادرا، ئەمە پێشێلکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا کراوە".
پاش ئەوەی هەڵوێستەکانی پێشووی ئاراس جه‌نگی کاردانەوەی لێكه‌وته‌وه لە سوچێکی میدیاکانی گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر بانگەشەی کرد کە پەیجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە بەڵام لەو پەیجەوە کە هەزاران كەس دەیبینێ، ریکلامیشی لە فەیسبووک بۆ دەکرێ، له‌به‌رده‌وامی نووسیونه‌كه‌یدا ئاراس ده‌ڵێ: "جگە لەوەی چەندین بڕیار لەماوەی ڕابردوودا پێشێل کراوە و نە ئیدارەی گەڕەکە کوردیەکان تەسلیم بە یەکێتی کرا و نە پارێزگاری کەرکوکیش".
ناوبراو كه یه‌كێكه له‌سه‌رانى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان گه‌له‌كۆمه‌ی دابه‌شكردنی عێراقی شكست پێهێناوه و نووسیویه‌تی"بەڕاستی ئەمە بێ ئەمەکیە، یەکێتی بە وجودی خۆی قوربانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دا و توانی گەلەکۆمەی دابەشکردنی عێراق شکست پێ بهێنێت، بەڵام لەبەرامبەردا بەم شێوەیە چاکەی دەدرێتەوە، ئەگەر لێک تێنەگەیشتن هەیە ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ڕەفتارانە مایەی قبوڵ کردن نیە".
چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دووپاتی دەكەنەوە ئەو بیروڕایانەی ئاراس جەنگی و ئاڵا تاڵەبانی لە هەژمارە بەناو ساختەكانیاندا بڵاوی دەكەنەوە، بیروڕای راستەقینەی ئەوانن و لەگەڵ تەواوی هەڵوێست و خزمەتەكانیاندا دژی كوردستان یەك دەگرێتەوە.
bas news-
