دكتۆر عەرەفات ستونی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارەوە هیچ سوودی نییه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاربوو دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق كۆ بێته‌وه و ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بوو، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا و بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌نجام بدات و تێیدا ته‌نیا باسی ئه‌و كارانه ده‌كات، كه له ماوه‌ی چوار ساڵدا ئه‌نجامی داوه."
له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی: "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارەوە هیچ سوودێكی نابێت، چونكه په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كانی ته‌واو بووه و له ماوه‌ی 15 ڕۆژیكدا پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند نه‌كرێت به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌و كاره‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌ن له كۆتاییدا كارێكی كردووه. پێویست بوو پێشتر ئه‌و كاره‌ی كردبووایه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، ته‌نیا مەگەر كورد له دادگا تانه له بودجه بدات."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره بكەن باشتره، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌بین هه‌رێم و به‌غدا به گفتوگۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره بكه‌ن."
kdp-
