فازڵ نه‌بی: حكوومه‌تی عێراق هیچ بیانووی نه‌ماوه مافه‌كانی كورد دابین نه‌كات
ماوه‌یه‌كی زۆره حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ و دانوستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا به پێی ده‌ستوور و حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ییی خۆی ده‌ربڕیووه کە پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بێت و له ئه‌نجامی گفتوگۆكانیش حكوومه‌تی عێراق گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ڵگرتووه و بڕیاره به‌شێكی مووچه‌ش ڕه‌وانه بكات.
د. فازڵ نه‌بی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه به‌رده‌وامن، سه‌ره‌تایه‌كی باشه و دوای كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوە به پێی پێوه‌ندیه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌ردەش ڕه‌وانه بكرێن، بۆیه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له چاره‌كردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش."
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام باسی له‌وه ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و هه‌رێمیش پابه‌ندبوونی خۆی به ده‌ستوور ڕاگه‌یاندووه، بۆیه به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی نه‌ماوه مافه‌كانی كورد به پێی ده‌ستوور دابین نه‌كات."
د. فازڵ نه‌بی ڕوونیشی كرده‌وه: "حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ به‌رامبه‌ر ڕه‌وانه ده‌كات، به‌ڵام بۆ داهاتوو به پێی ڕێككه‌وتن ده‌بێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پێویستی به گفتوگۆی زیاتر هه‌یه و بێبه‌رامبه‌ر ڕه‌وانه‌ی ناكات."
د. فازڵ نه‌بی گوتیشی: "سندووقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری داوه ئه‌مساڵ 5 ملیار و500 ملیۆن دۆلار به‌قه‌رز بداته عێراق بەو مەرجەی حكوومه‌تی عێراق داواكاریی ئه‌وان جێبه‌جێ بکات، ئەوان داوا دەکەن کە بودجەی هەرێم بکرێتە ١٠ ترلیۆن دینار و لەو بڕە کەمتر نەبێ، بۆیە قەرزەکە نادەن ئەگەر بەغدا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکات، تا ئێستاش بەغدا ئەو داواکارییەی ئەوانی جێبەجێ نەکردووە."
kdp-
