ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: به‌نهێنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو
ماڵپه‌رى (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویكرده‌وه، دواى كۆنگره‌ى غه‌زه كه به‌م دواییانه له كۆشكى سپی له ئه‌مریكا به‌سترا، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆخى كه‌رتى غه‌زه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان ئیسرائیل و وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئه‌نجام دراوه.
دواى ته‌واوبوونى كۆنگره‌كه، كه به‌رپرسانى ئیسرائیلی و عه‌ره‌ب و ئه‌ورووپیش به‌شداربوون، به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌مریكا ڕایان گه‌یاند: "كۆشكى سپی ده‌خوازێت له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌ری غه‌زه‌وه، كار له‌گه‌ڵ فڵه‌ستینییه‌كاندا بكات، به‌ڵام گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتى فڵه‌ستین به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود عه‌باس نه‌یه‌وێت هاریكارى ئه‌مریكا بكات، ئه‌وا ئیداره‌ى تره‌مپ به بێ فڵه‌ستینییه‌كان كارى خۆى ده‌كات".
به‌رپرسانى ئه‌مریكا باسیان له‌وه كرد، كه ئامانجیانه ده‌سه‌ڵاتى فڵه‌ستینی بۆ كه‌رتى غه‌زه بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتى فڵه‌ستین ئه‌وه نه‌خوازێت، یان نه‌توانێت پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات: "ئه‌وكات ئه‌ركمانه به‌بێ ئه‌وان كار بكه‌ین".
ماڵپه‌ره ئیسرائیلییه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه له‌دیداره‌كه‌دا نوێنه‌رانى ئیسرائیل و وڵاتانى عه‌ره‌بی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى فه‌رمییان به ته‌ل ئه‌بیبه‌وه نییه، به‌شدارییان كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.
باسنيوز
