وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كراوه ده‌بێت
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/ 3/ 2018 له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ئیسحاق جه‌هانگیریی، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئێران بۆ به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران زۆر گرنگن، به‌و پێیه‌ى هه‌ردوولا دراوسێن و سنوورێكى درێژى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد، كه له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌هانگیریی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆ بووه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن، گوتیشی: "هیوا ده‌خوازین ئاستى هاریكاریی ئابووریی به‌رز ببێته‌وه".
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، قاسمى گوتی: "به‌پیی لێكتێگه‌یشتنه‌كان، ده‌ستده‌كرێته‌وه به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك سنوورهكانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئاساییه و كراوه ده‌بێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین لههاریكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان".
bas news-
