بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 14\3\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە لێژنەی پزیشکی هەمیشەیی گەرمیان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بیناکەی گواستوەتەوە و لەپاش پشوەکانی نەورۆز لەنێو بینای بنکەی تەندروستی ناو پرۆژەی کەلاری نوێ (تابلۆ سیتی) لەبەرامبەر هاتوچۆی گەرمیان دەستبەکار دەبێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هەربەهۆی گواستنەوەی کەرەستەو ئامادەکردنی بینای نوێوە، تا دوای پشووەکانی نەورۆز لیژنەکە دانانیشێت.
bas news-
