نێچیرڤان بارزانى و قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى جەختیان لە چارەکردنی کێشەکانی هەلێر و بەغدا کردەوە

 	 نێچیرڤان بارزانى و قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى جەختیان لە چارەکردنی کێشەکانی هەلێر و بەغدا کردەوە
سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جه‌ختیان له‌ بوونى ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌رى و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٤/٣/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیارى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆى بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه‌ و هه‌نگاوه‌كانى دیكه‌ى ناردنى مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌دوادا بێت. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بوونى ئیراده‌ى ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌رى و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان نێوانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودانى زیاتر به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى و كارى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدرال و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر كرده‌وه.
kdp -
Top