سەرۆک بارزانی: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەنگاوێکی باشە

 سەرۆک بارزانی: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەنگاوێکی باشە
سەرۆک بارزانی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستانی بە هەنگاوێکی باش لە قەڵەم دا و ڕاشیگەیاند کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا بودجە و فڕۆکەخانەکان نین.



ئەمڕۆ چوارشەممە 14/3/2018، لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆک بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان ڕاگەیاند و بە ”هەنگاوێکی باش“ لە قەڵەمی دا.



جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لایەک ئەوەی لە یاد بێت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا بودجە و فڕۆکەخانەکان نین، بەڵکوو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کێشەی (مێژوویی، سیاسی، ئابووری، دەستووری و مرۆیی)ن.




باسنیوز
Top