حكوومەتی توركیا: تا ئێستە 42 سەربازمان لە عەفرین كوژراون
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا له ئه‌نكه‌را ئاشكرای كردبوو، كه 40 سه‌ربازی توركیا كوژراون، به‌ڵام 7 رۆژ دوای ئه‌وە به فه‌رمی ده‌زگای سه‌ربازی توركیا رایگه‌یاند كه 8 سه‌ربازی تریان كوژراوه، بۆیه ئه‌و ژماره‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا ئاماژه‌ی بۆ كرد یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌زگای سه‌ربازی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چونكه ده‌بوایه بۆزداخ بڵێت 48 سه‌رباز كوژراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی توركیا ده‌شاردرێته‌وه.
جگه له‌وه‌ش، چه‌ند نووسه‌رێكی توركیا نهیانشاردوهتهوه كه حكوومه‌تی توركیا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ده‌شارێته‌وه، چونكه رێژه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره كه باسی لێوه ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك)ـی رووسی، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، كه به‌ر له‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ست پێ بكات، توركیا هه‌موو ده‌زگا میدیاكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه باس له ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان و برینداره‌كان بكه‌ن، ته‌نیا ده‌بێت له ده‌زگای سه‌ربازی توركیای وه‌ربگرن و هه‌ر ده‌زگایه‌كیش له لای خۆیه‌وه ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان ئاشكرا بكات، دووچاری سزایه‌كی زۆر توند ده‌بێته‌وه و وه‌كو پروپاگنده بۆ تیرۆر تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
bas news-
