بڕیارێك له‌باره‌ى تاوه‌ره‌كانى مۆبایل ده‌رده‌چێت
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە له پێناو زیادكردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایى و جوانكردنى ژینگه، بڕیار دراوه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌كى مۆبایل كه تاوه‌ری مۆبایل داده‌نێت، ڕووبه‌رێكى دیاریكراو سه‌وز بكات.
دیار شێخ غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى پارێزگای سلێمانى، ڕاگه‌یاند: ”له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیكردن (مۆبایل) گفتوگۆمان كردووه كه ده‌بێت ڕێنمایى تایبه‌ت به دامه‌زراندنی بورجه‌كانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن و گه‌یاندن جێبه‌جێبكه‌ن كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ده‌رچووه‌و به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سلێمانى، ئەوەشی خستە روو، کە به‌پێى ڕێنماییه‌كانن پێویسته ڕووبه‌ری 10%ی ئه‌و زه‌ویه‌ی كه بورجێكی له‌سه‌ر داده‌ندرێت سه‌وز بكرێت، هه‌روه‌ها سێ پشتێنه‌ی سه‌وز به‌ده‌وری ئه‌و زه‌ویه‌دا دروست بكرێت كه تاوه‌ره‌كه‌ى لێداده‌نرێت.
ئاشکراشی کرد، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ی بورجه‌كان له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵان داندراون، بوار نییه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنماییه ،بۆیه له جیاتى ئه‌وه پێویسته پڕۆژه‌ی له‌جیاتی سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكه‌ن كه بریتییه له سه‌وزكردنی باخچه‌یه‌ك یان هه‌ر شوێنێكی تر به‌هه‌مان ڕووبه‌ر و ڕێژه‌ی ئه‌و سهوزییهی لهڕێنمایهكاندا بۆیان دیاری كراوه.
دیار شێخ غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سلێمانی،، گوتیشی: ”له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و ڕێنماییانه، ئه‌وا له‌مه‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی هیچ تاوهرێكى دیكه‌ى مۆبایل ناده‌ین و به‌مافی خۆشمانى ده‌زانین سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تاوه‌رانه‌ى مۆبایلیش تۆمار بكه‌ین كه پێشتر دانراون و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن“.
bas news-
