برێت ماكگۆرك پێشوازی لە كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان دەكات
ماكگۆرك لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی "پێشوازی لە كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دەكەین لە هەرێمی كوردستانی عێراق. ئەمە ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسیە بەردەوامەكانی چەند مانگی رابردووە".
ماكگۆرك هەروەها كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، بە هەنگاوێكی گرنگ بەرەو سەقامگیری بۆ قۆناخی دوای نەمانی داعش وەسف كردووە و رایگەیاندووە كە ئەم هەنگاوەش پێویستی بە حكوومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو هەیە لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بە بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرانەوە.
bas news-
