چه‌ند بڕیارێك له باره‌ی خوێندنی قوتابییه به‌ندكراوه‌كان ده‌رده‌چێت
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌وره‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت به‌هۆی بڕیاری لێبووردنی گشتییه‌وه،چه‌ند بڕیارێكمان له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌و بهندییانهوه ده‌ركردووه كه ئازاد كراون و ده‌یانه‌وێت بخوێنن.
كه‌ریم له‌تیف،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی بڕیاری لێبووردنی گشتی تایبه‌ت به به‌ندكراوان،زۆرێك له‌و به‌ندكراوانه كه پێشووتر له‌ناو به‌ندیخانه‌كان خوێندویانه ئێستا ئازادكراون،بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وامی به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند بڕیارێكمان له‌باره‌یانه‌وه داوه" .
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كان، كه‌ریم له‌تیف گوتی: ئه‌و به‌ندیه ئازاد كراوانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌یه،ئه‌گه‌ر له قوتابخانه‌كانی ناو چاكسازییه‌كان ده‌وامی كردبێت ئه‌وا مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌روه‌ی چاكسازییه‌كان بهمهبهرجی ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كان و كاری گواستنه‌وه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانه‌وه ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ڕونیشیكرده‌وه كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به‌ندكراوه ئازادكراوه‌كه‌ی بۆ ده‌گوزارێته‌وه،به‌پێی بڕوانامه و نمره‌ی وه‌رزه‌كان كه له قوتابخانه‌ی چاكسازییه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه، مامه‌ڵه بكات.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو چاكسازییه‌كان نهیاخوێندنهوه،گوتى: "ئه‌وانه‌ى نهیانخوێندنهوه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن ده‌رفه‌ت نه‌ماوه و بۆیان هه‌یه ساڵى داهاتووى خوێندن داوامارى بۆ درێژه‌دان به خوێندن پێشكه‌شى ئه‌و قوتابخانه‌یه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت لێى بخوێنن".
bas news-
