مەسعود حەیدەر: بەغدا مووچەی فەرمانبەران بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات
په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج ده‌كرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتارى كورد له لژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌كانم، شانده‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زۆرێك له كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان چاره‌سه‌ر كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه ته‌رخان كراوه، له لقى بانكى ناوه‌ندییه له هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، حه‌ده‌ر عه‌بادى فه‌رمانى خه‌رجكردنى بدات.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كه پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى، له‌ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه "به‌بێ پاشه‌كه‌وتكردن" خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، فه‌رمانى دا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى لابدرێت، هاوكات، ڕای گه‌یاند، به‌م نزیكانه مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، خه‌رج ده‌كرێت.
bas news-
