تیلەرسن دوور خرایەوە، پۆمپیۆ ده‌چێتە شوێنه‌كه‌ی

تیلەرسن دوور خرایەوە، پۆمپیۆ ده‌چێتە شوێنه‌كه‌ی
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە و لە شوێنی ئەودا مایک پۆمپیۆ دادەنێ.

مایک پۆمپیۆ بە رێکخەری پێوەندییەکانی نێوان ترامپ و سعوودیا دادەنرێ بەتایبەت کە لە مانگی ٢ی ٢٠١٧ سەردانی سعوودیای کرد و، دواتر بەوهۆیەوە ئامادەکاری کرا بۆ سەردانی ترامپ بۆ سعوودیا و نزیکبوونەوەی سعوودیا لە ئەمەریکا بە شێوەیەکی زیاتر. پێشووتریش سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەتەوە سەبارەت بە پرسی سووریا. لە رای گشتیی ئەمەریکادا لە ئێستادا رەخنەی جیددی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا دەگیرێ و، کۆنگرێسمانەکانیش لەو بارەوە دەڵێن، پێویستە گۆڕانکاری لەو پۆستەدا بکرێ.


ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە وەزیری دەروەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و لە شوێنی ئەودا مایک پۆمپیۆ دادەنرێ.
سەرچاوەکانی کۆشکی سپی زانیارییان داوە بە مێدیاکانی ئەمەریکا، کە (مایک پۆمپیۆ) بە یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دادەنرێ و لە زۆر بواری جیددیدا هەوڵەکانی بۆ (ترامپ) بە گرینگ زانراون.
لە ئاستی کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکایشدا، (پۆمپیۆ) بە کەسێکی سی ئێن ئێن ئاشکرای کردووە، کە (ترامپ) لە زۆر بواردا پێوەست بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ (تیلەرسن) هاوڕا نییە، هەروەها پرسی کۆریای باکوور یەکێک لەو پرسانەی دیکەیە کە لە نێوان (ترامپ) و (تیلەرسن) کێشەی لێکەوتووەتەوە و لەسەر ئەم دۆسیەیەدا هاوڕا نین.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پرسی عێراق و سووریایش جێگەی رەزامەندیی ئەمەریکا نییە.

لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمەریکا لە ساڵی رابردووەوە ئاشکرایان کردووە کە سەرۆکی ئەمەریکا لە دوای کێشەکانی لەگەڵ (تیلەرسن) چەندین جار لە نزیکەوە (مایک پۆمپیۆی) بینووە و زانیارییەکان ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە (ترامپ) داوای لێ کردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.

(مایک پۆمپیۆ) یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەمەریکا و بزنسمانەکانە کە پێشووتر ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا بووە لە لیستی کۆمارییەکان، لە ٢٣ ی ١ی ٢٠١٧ لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کرا بە بەڕێوەبه‌ری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی.
kdp-
Top