لە سلێمانی هۆشداری لە خواردنی جۆرە سێوێك دەدرێت

 لە سلێمانی هۆشداری لە خواردنی جۆرە سێوێك دەدرێت
لە سنووری شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر سێوی خراپدا گیرا و سەرۆكی لێژنەی چاودێری قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت خاوەنەكەی ڕووبەڕووی یاسا دەكەینەوە.

گۆران قادر، سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەنووسی ئاشكرای كردوە كە: "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دەركەوتنی ئەوەی كە بۆ خواردن ناشێت و مەترسی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ درست دەكات، لەلایەن لێژنەی عەلوەی سەر بە لێژنە هاوبەشەكانی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕی زیاتر لە 2 تۆن سێوی خراپدا گیراوە".

گۆران قادر ڕاشی گەیاندووە كە دوای پشكنینی سێوەكە دەركەوتووە كە ناوەوەی رەش بووەتەوە و كرمی تێدایە كە ئەوەش بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان بەها خۆراكییەكەی لەدەست داوە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە".

بەپێی گوتەكانی گۆران قادر، بڕیاری رێگری لە فرۆشتن و ساغكردنەوەی ئەو جۆرە سێوە دەركراوە و لەناویش براوە و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی سزا دەكرێتەوە".









باسنيوز
Top