کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد
خۆشەوی خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد، هەروەها تەواوکەری کۆبوونەوەی ڕابردووە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ناتوانرێی هیچ یاسایەک جێگیر بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".
خۆشەوی خەلیل ئاشکراشی کرد:"نوێنەرانی کورد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەشدارن، چونکە هیچ بابەتێک، یان یاسایەکی تێدا نییە کە پەیوەندیی بە کوردەوە هەبێت".
باسنيوز
