جەماوەری کەرکووک بە حەماسەتەوە ئامادەکاری بۆ نەورۆز دەکەن
بەپێی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/12 کچان و کوڕانی گەنج لەو ئاهەنگەدا کە بۆ ڕێزگرتن لە رۆژی نەتەوەیی جلی وکردی ساز کرابوو، بە جۆش و خرۆشەوە باسیان لە کوردستانیبوونی شاری کەرکووک و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بۆنەکانی نەورۆز دەکرد.
کوڕ و کچانی کەرکووک، بە لەبەرکردنی جلی ڕەنگاوڕەنگ و ئاڵ و واڵای کوردی و لەناو گەڕی شایی بەڵێنییان دووپات کردەوە کە ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، لە ئێوارەی نەورۆز و هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ئاگری نەورۆز ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن.
پاش داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میشلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا و شوێنە گشتییەکانی کەرکووک لابرا و قەدەغە کران.
bas news-
