دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لەسەرەتای ئەو مانگەدا 47 هەزار قوتابی لە هاوکارییەکاندا سوودمەندبوون

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لەسەرەتای ئەو مانگەدا 47 هەزار قوتابی لە هاوکارییەکاندا سوودمەندبوون


سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماژە بە کار و چالاکی دەزگاکەیان دەدات.



موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 12\3\2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: ”خەڵکی کوردستان بە درێژایی دروست بوونی ئەو دەزگایە، دڵیان لەگەڵ ئەو دەزگایەدا بووە، هەروەها بوونی ئەو پاڵپشتییەی کە خەڵک و کۆمپانیاکان هەیانبووە، هۆکاری بەردەوامی و فاکتەری بەهێزەکانی سەرکەوتنی ئەو دەزگایە بووە، کە بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ئەمڕۆ نەک هەر لە کوردستان، بەڵکو لەدەوەرەش مرۆڤایەتی شانازی پێوەیە دەکات“.



سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەوانە بەردەوام لە گشت بۆنەکان، بە نەتەوەیی، نیشتمانی و ئایینییەوە، هەوڵمان داوە لە خزمەتی خەڵکی خۆماندا بین، مانگی ئاداریش پشکی شێری لەم بۆنانە بەردەکەوێت، گوتیشی: ”ئێمە لە دەستپێکی ئەو مانگەدا هەوڵمان داوە، وەکو لایەنی بەرپرسی خەڵکی هەژاران و بەتایبەتی لە رەوشی ئابووری ئێستا، خزمەتیان بکەین، ئەوەبوو لە 1\3ەوە، لە بیرەوەی نەمراندا، بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی جوانە مەرگ، هەڵمەتێکی بەرفراوانمان لە قوتابیانی بەشە ناوخۆیی دەست پێکرد، کە زیاتر لە 47 هەزار قوتابی تێدا لەو چالاکییە سوودمەند بوون.



ئەوەشی روون کردەوە، کە ئەمڕۆ بەبۆنەی لەدایکبوونی بارزانییەوە، چالاکییەکانیشمان بە پاڵپشتی کۆمپانیاکان و خەڵکی کوردستان، لە خزمەت ئاوارەکان و کەمدەرامەتەکاندا بین، بەتایبەت ئاوارەکانی خورماتوو و کەرکووک، بەوپەڕی رێزەوە لە خزمەتیاندا دەبین.
bas news-
Top