وەک پشتیوانییەک بۆ سەرۆک بارزانی قوتابیانی سنە کۆڕێکی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی جێدەهێڵن

وەک پشتیوانییەک بۆ سەرۆک بارزانی قوتابیانی سنە کۆڕێکی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی جێدەهێڵن
رۆژی شەممە لە کۆڕێکدا لە ھۆڵی مەولەوی لە زانکۆی (کوردستان) لە سنە، خوێندکارانی کورد لە بەرانبەر ئاخاوتنی سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی کە دژی ھەرێمی کوردستان قسەی کردووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی ھۆڵەکەیان بەجێ ھێشتووە.



بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە سنە گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/٣/١٠ لە کۆڕێکدا لە زانکۆی کوردستان لە سنە کە تێیدا "سەعدوڵا مەسعوودیان" سەرکونسوولی ئێران لە سلێمانی قسەی کردووە، لەدژی سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستان قسەی کردووە، خوێندکارانی کوردی بەشداربووی کۆڕەکەش لە بەرامبەردا ناڕەزاییان دەبڕیوە و بە تێکڕا ھۆڵەکەیان جێ ھێشتووە.



ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، گوتەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لەدژی سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستان بووە، بەو هۆیەشەوە کاردانەوەی خوێندکارانی لێ کەوتووەتەوە و ھەروەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت، جگە لە چەند مەلایەک، کەس لەناو ھۆڵەکەدا نەماوە.
bas news-
Top