کۆمپانیای پاپا گرووپ چەندین پێداویستی و کەلوپەل پێشکەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات
لە چوارچێوەی ئەو چالاکیانەی بەبۆنەی لە دایکبوونی مستەفا بارزانییەوە ئەنجام دەدەرێن و وەک پاڵپشتی زیاتر بۆ کارە خێرخوازییەکانیان، کۆمپانیای پاپا گرووپ لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ژمارەییەکی زۆری خۆراک و پێداویستی پاکوخاوێنی ناوماڵ و چەندین پێداویستی تر پێشکەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد.
کەلوپەل و پێداویستییەکان بریتی بوون لە ئوتومبێلێکی چێشتخانەی گەڕۆک و 150 کارتۆن لە کەلوپەلی پێداویستی ناوماڵ و چێشتخانە و 7 خانووی کەرەڤانە بۆ قوتابخانە و 150 حاویەی زبڵ و 2 ھەزار کاتۆن ماسیحەی خاوێن کردنەوەو 6 تۆن شەکرو 6 تۆن دەرمان چای و 6 تۆن نیسک.
ھەر لە مەراسیمەکەدا، موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی سوپاسی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاپا گرووپ و کارمەندانی کرد بۆ ئەو ھاوکارییەی پێشکەشیان کردوون.
bas news-
