مه‌سروور بارزانی: ره‌وشی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قابیلی قبوڵكردن نییه
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نابێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ناردنی مووچه و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كاندا كورت بكرێته‌وه و ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تی ڤی) گوتی: "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو لادا ئه‌نجام دراون، ناكرێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ناردنی مووچه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا كورت بكرێنه‌وه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دوورودرێژن".
سه‌باره‌ت به پرسی پابه‌ندنه‌بوونیش به ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ده‌بێت هه‌موو ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند خاڵێك له‌نێو ده‌ستوور هه‌ڵبژێرین".
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئه‌و دۆخه‌ی له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێن قابیلی قبووڵ نییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و پێویسته بارودۆخى ئه‌و ناوچانه به پێى ده‌ستور ئاسایى بكرێنه‌وه".
bas news-
