"به هۆی په‌كه‌كه‌وه سه‌دان گوند ئاوه‌دان نه‌بوونه..توركیا له‌شكركێشیی كردووه"
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت توركیا له سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی جووڵه پێ كردووه و نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر له سنووری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران هاتووەته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا پێشڕه‌ویی تێدا كردوون، ڕاسته خاكی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پهكهکەدان و ساڵانه ئۆپه‌ڕاسیۆن و چالاكیی سه‌ربازییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت."
له‌وه‌ته‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان به‌رپا بووه له ساڵی 1991ـەوە په‌كه‌كه بنكه و باره‌گای خۆیان له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان گوندی هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه، وه‌ك له لێدوانێكی پێشوویدا، غه‌فوور مه‌لا ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی پشتڕاست كرده‌وه: "ته‌نیا له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر به هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه‌وه زیاتر له 200 گوندی سنووره‌كه ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه و هاووڵاتییانی ئه‌و گوندانه له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكانی هه‌ولێردا ده‌ژین و له خێروبێری گونده‌كانیان بێبه‌ش كراون، زۆر جاریش به هۆی پێكدادانی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوە زیانی ماددی و گیانی به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه."
به‌ر له دوو ڕۆژ له ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی ته‌رمی گه‌نجێكی هه‌رێمی كوردستان دوزرایه‌وه و خانه‌واده‌ی گه‌نجه كوژراوه‌كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به كوشتنی كۆڕه‌كه‌یان، وه‌ك هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ر له دوو ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له چیای كۆڕهژاری نزیك شیلادزێ دوزاریهوه ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه و پۆلیس مكوڕه له‌سه‌ر دیاریكردنی گیان له‌ده‌ستدانی، چونكه ته‌رمه‌كه‌ی هی نزیكه‌ی مانگێك پێش ئێستایه و پێویستی به توێكاریی پزیشك هه‌یه، به‌ڵام زۆرن ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له ناوچه‌ی ژێرده‌ستی په‌كه‌كه‌دا خه‌ڵك ده‌كوژرێت و تا ئێستا ئه‌گه‌رچی ئامارێكی دروست به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌یس له پۆلیس تۆمار كراون، به‌وه‌ی كه‌سوكاریان له نێو په‌كه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه، یان كوژراوه.
قایمقامی قه‌زای سۆران په‌كه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، کە ده‌ستی به‌سه‌ر گونده‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستاندا گرتووه و ته‌نانه‌ت له وه‌رزی به‌هار و به‌رهه‌می خۆماڵیشدا ڕێگه به خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان و ده‌شڵێ: "په‌كه‌كه ڕێگره له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و بۆخۆی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و ناهێڵێ خه‌ڵكه‌كه‌ی خێر له خاكی باب و باپیرانیان ببینن."
په‌كه‌كه به هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و توندرۆییەوە ناهێڵێ خه‌ڵكی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كردوویانهتە ناوچه‌ی تایبه‌ت به خۆیان و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ش به هۆی نه‌بوونی و نه‌دارییه‌وه ناچارن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می گونده‌كانیان، به‌تایبه‌ت کە ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕه‌ز و باغ ڕوو له گونده‌كانیان بكه‌ن، به پێی به دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دا كوژراون.
kdp-
