شاره‌زایه‌كی ده‌ستوور: کاتی بەدەنگهاتنە لەو هەموو پێشێلکارییەی بەغدا
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوه‌كو ئێستا حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه به‌رده‌وام سزای نایاسایی و ناده‌ستووریی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت و له ڕێگه‌ی میدیاشه‌وه به‌رده‌وام به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به شێوه‌ی كرداری هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه، به ڕای چاودێران و یاساناسانیش پێویسته هه‌رێمی كوردستان چیی تر بێده‌نگ نه‌بێت و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بگرێته به‌ر.
له‌م باره‌یه‌وه، د. عه‌بدولڕه‌حمان زێباری، شاره‌زای ده‌ستووری عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و سزایانه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیدا سه‌پاندووه، نایاسایی و ناده‌ستوورین، چونكه ده‌ستووری عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به حكوومه‌تی عێراق نادات به هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمەوە، كه مافێكی شه‌رعیی گه‌لی كوردستانه ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، بۆیه داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 44ی ده‌ستووری عێراقه، كه باس له‌وه ده‌كات كه گه‌شتكردنی هاووڵاتییان له ڕێگه‌ی فرۆكهخانهكانەوە مافێكی سه‌ره‌تاییی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه و پێویستی به‌وه نییه ڕه‌زامه‌ندیی له عێراق وه‌رگرێت، بۆیه ڕێگریكردن لێی پێشێلكردنی ده‌ستووره، چونكه ناكرێت له به‌سرا خه‌ڵك گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات و له هه‌ولێر و سلێمانی ڕێگرییان لێ بكرێت و جگه له‌وه‌ش، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا باسی یه‌كسانی ده‌كات، بۆیه ناكرێت مووچه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بدرێت و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ببرێت و به‌شه بودجهكهیشی كه‌م بكاته‌وه.
د. عه‌بدولڕه‌حمان زێباری، كه دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر یاسای ده‌ستووریه، ڕوونیشی كرده‌وه: "جگه له‌وه‌ش، به‌غدا چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه، بۆیه پێویسته و كاتی هاتووه هه‌رێمی كوردستان چیی تر بێده‌نگ نه‌بێت و سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران تۆمار بكات و سه‌ره‌تا سكاڵاكه له دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، به‌ڵام پێویسته سكاڵاكه له ڕێگه‌ی هه‌ندێك پارێزه‌ری شاره‌زا و بهئهزموونەوە بێت."
زێباری باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر له دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی نه‌بوو، یان هه‌رێم متمانه‌ی به‌و دادگایه نه‌بوو، ئه‌وكات ده‌توانێ له دادگای عه‌دلی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تۆمار بكات، چونكه به پێی مادده‌ی 10 كه حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 1932 به‌ڵێنامه‌ی له‌و دادگایه پڕ كردووەته‌وه، هه‌رێم ده‌توانێ له ڕێگه‌ی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له‌و دادگایه سكاڵاكه تۆمار بكات، ئینجا هه‌ر وڵاتێك بێت له‌وانه‌ی كه دۆستی هه‌رێمن، له‌وانه ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه، به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا كه له‌ساڵی 1991 سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌رینی ئیدانه كرد له ڕێگه‌ی بریارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودوڵهتییەوە، بۆیه پێویسته هه‌رێم بێده‌نگ نه‌بێت و سكاڵا تۆمار بكات."
ئه‌وشاره‌زایه‌ی ده‌ستوور ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، خۆمان له عێراق ڕزگار بكه‌ین، یان عێراق مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و چیی تر چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وان نەبین."
kdp-
