گەرمیان.. لەبارەی فەریزەی حەجەوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەكرێت
لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیاندا، هاتووە "ئاگاداری دایك و باوك و هاوسەری شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی جینۆساید (ئەنفال) دەكەینەوە، ئەوانەی ئارەزووی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەكەن، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان بكەن بۆ ناونووسین كە بە شێوەی تیروپشك ئەنجام دەدرێت".
بەپێی ئاگادارییەكە پێداویستییەكانی ناونووسین بریتین لە "كۆپی ناسنامە و كۆپی پێناسی ئەنفال".
لە ئاگادارییەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە "دەبێت داواكار پێشتر فەریزەی حەجی بەجێ نەهێنابێت".
باسنيوز
