پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی مووچەی فەرمانبەران لە لقی بانکەکەمانە لە هەولێر
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لقێکی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر هەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی پارەی تێدا دادەندرێت. گوتیشی: ”لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئامادەیە و پارەی بۆ ڕەوانە کراوە، هەر کاتێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار درا، بانکەکە پارەی لایە و دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەران بدرێت“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنیا فەرمانکردن بە خەرجکردنی پارەکە ماوە و ”ئەو پارەیەی لە بانکەکەشدا هەیە، بۆ هەموو کارەکان کراوە دەبێت“.
عەلی عەلاق کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەتی عێراق لە هەولێرە، لەبارەی کارەکانی شاندەکەیانەوە ڕای گەیاند: ”کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەماهەنگیکردن لەبارەی باج و باجی بانکی، تاوەکوو دووجۆر باج وەرگرتن لە نێوان هەولێر و بەغدا نەبێت، ئەمەش کار بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان دەکات و کەموکوڕییەکانیش چارەسەر دەکات“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”سبەی کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئەم بابەتە کە کارئاسانی بۆ کاری بانکی لە هەرێمی کوردستان“.
باسنيوز
