شاندەکەی حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی دەکات

 شاندەکەی حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی دەکات
شاندێکی حکوومەتی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە گفتوگۆکانی دەکات.



ئەو شاندە، کە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، شەوی یەکشەممە 11/3/2018 گەیشتە هەولێر و بڕیارە رۆژی دووشەممە 12/3/2018 دەست بە گفتوگۆکانی بکات.



بەپێی زانیارییەکان، ئەو شاندە عێراقییە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کارەکانی لێژنەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆران دەکەن.



جگە لە سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.



باسنیوز
Top