لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا داوای كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەكرێ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌زگای سه‌ربازی توركیا، ئاماری چه‌كداره كوژراوه‌كانی یه‌په‌گه‌ی بڵاو كرده‌وه گوایە زیاتر له 3 هه‌زار چه‌كداری یه‌په‌گه له ماوه‌ی 50 رۆژی شه‌ڕدا كوژراون، به‌ڵام هاووڵاتیانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌زگای سه‌ربازی و داوای كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن.
له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، به سه‌دان هاووڵاتی توركیا، داوا ده‌كه‌ن وڵاتەكەیان ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین رابگرێ و چیتر سه‌ربازی تورك به كوشت نه‌دات.
ره‌ئوف توكساڤول له پێگه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "وا بۆ 51 رۆژ ده‌چێت ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینتان ده‌ست پێكردووه، ئه‌ی بۆ درۆتان كرد گوتتان به هه‌فته‌یه‌ك كۆتایی پێ دێنێن و نایه‌ڵین هیچ سه‌ربازێك بكوژرێت و هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیلیش بكوژرێت. ئێوه رۆژ به رۆژ درۆیه‌كانتان گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئیتر به‌سه و سه‌ربازه‌كانمان به كوشت مه‌ده‌ن".
هاووڵاتیه‌كی تر به ناوی مزه‌یه‌ن ئۆغمه‌ن له تویته‌ر پۆستێكی كردووه و ئاماژه ده‌دات كه ئه‌وانیش حه‌ز ده‌كه‌ن تیرۆریستان بڕۆن و نه‌یه‌نه‌وه، به‌ڵام داوا ده‌كات كه ئیتر ئاكپارتیش بڕوات و نه‌یه‌ته‌وه، چونكه سه‌ربازی تورك له عه‌فرین به كوشت ده‌دات.
توركیا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌زگای سه‌ربازی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نزیكه 50 سه‌رباز كوژراوه.
bas news-
