دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری هەزار خێزانی شاری دهۆکی کرد
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بەمەبەستی پاڵپشتی مادی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان هاوکارییان بەسەر هەزار خێزانی پارێزگای دهۆکدا دابەش کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11\3\2018، لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە 700 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی ناوشاری دهۆک.
لە درێژەی چالاکییەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت هاوکارییان گەیاندە 150 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی شارۆچکەی شێخان و 150 خێزانی دیکەی شارۆچکەی زاخۆ.
ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و تیایاندا زیاتر لە 6 هەزار خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا سودمەند دەبن.
bas news-
