هێزه كوردییه‌كان پێشنیازێك بۆ كشانه‌وه له عه‌فرین ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
گوته‌بێژى یه‌كینه كوردستانییه‌كان، ڕای گه‌یاند، یه‌كینه‌كان پێشنیازێك له‌باره‌ى كشانه‌وه‌یان له شارى عه‌فرین به‌رامبه‌ر ڕاگرتنى هێرشی سوپاى توركیا، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
نوورى مه‌حمود، له‌باره‌ى پێشنیازهكهوه به ئاژانسى (سهپۆتنیك)ى ڕووسی، ڕاگه‌یاند: "هێزى سوورى، خاكى سووریا ده‌پارێزن، ناكرێت ئێمه شاره‌كه جێبهێڵین و رێكخراوه‌كانى قاعیده و داعشى تیرۆریستى جێگه‌مان بگرنه‌وه، بۆیه ئه‌و پێشنیازه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
پێشتر حزبێكى كوردستانى كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردییه له سووریا، پێشنیازی كشانه‌وه‌ى سوپاى توركیا و میلیشیاكانى بۆ سنوورى نێوده‌وڵه‌تى كرد و له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كینه كوردستانییه‌كان له عه‌فرین بچنه ده‌ره‌وه و ئیداره‌ى شاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن دانیشتووانهكانییهوه پێكبهێنرێت.
گوته‌بێژه‌كه، ڕای گه‌یاند: "نازانین ئه‌و پێشنیازه له‌سه‌ر چى بنه‌مایه‌ك بووه، ئایا ئه‌و حزبه ده‌توانێت نێوه‌ندگیریی له‌گه‌ڵ سوپاى توركیا بكات".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ( كه‌وتوون، یه‌كینه كوردستانییه‌كان، هه‌موو ڕێكاره‌كانیان له‌ناو شارى عه‌فرین بۆ شه‌ڕى كۆڵان به‌كۆڵان گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سوپاى توركیا له سنوورى شاره‌كه نزیك بووه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپاى توركیا هێزى "كۆماندۆس"ى بۆ ئه‌و شه‌ڕه ئاماده كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چالاكوانه كورده‌كان داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌په‌له بێنه ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌سات له عه‌فرین ڕوو نه‌دات.
bas news-
