هاووڵاتییانی کۆبانێ بەرەو عەفرین دەچن
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 11/3/2018، سەدان هاووڵاتیی کۆبانێ بەرەو عەفرین بەڕێ کەوتوون.
ئەو هاووڵاتییانەی کۆبانێ هەوڵ دەدەن شان بەشانی هاووڵاتییانی عەفرین و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، عەفرین لە هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە توندڕەوەکانی سووریا، بپارێزن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، سوپای تورکیا دەستی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری شاری عەفریندا گرتووە و لەو شارە نزیک بووەتەوە.
لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
