شاندێکی فڕۆکەوانیی عێراقی سەردانی هەولێر دەکات
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 11/3/2018 شاندەکە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوە.
ئەو شاندە تاوتوێی دوایین رێکارەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە دەکات.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزا و گەمارۆی بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاند، لەوانە؛ داخستنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 7/3/2018 لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و رۆژی پێنجشەممەش لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دوو گەشتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە، ئەنجام دران.
باسنیوز
