هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
هاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە شوفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکانیان بن.

ئەمڕۆ شەممە ١٠\٣\٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، رای گەیاندووە: ”بۆ ئەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شۆستەی نزیک باخچەی (لەیلاقاسم) و مزگەوتی (شێخ برایم) دەوەستێنن، دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەیان کە قەدەغەیە و تووشی سزا دەبن“.

هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو کارەیان جگەلەوەی کە نایاساییە نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بۆیە ڕۆژانە لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ناوشارەوە سەردانی ئەو جێگایانە دەکرێت، بەمەبەستی سزادانیان، پێویستە شۆفێران پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن“.










باسنيوز
Top