شەڕی یەپەگە و سوپای تورکیا سەختتر دەبێت
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، لە رۆژی هەینی 9/3/2018 (49مین رۆژی هێرشەکە) تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کەفەر مەزە، مەزرەعە، مەریەمەین، عەنابکە، قەرە تەپە و قورت قۆلاق بەردەوام بووە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رووبەڕوو بوونەوەی یەپەگە و سوپای تورکیا لە گوندەوارەکانی عەفرین سەختتر بووە و رۆژ بە رۆژ مەترسی لە سەر ژیانی 600 هەزار دانیشتووی عەفرین، زیاتر دەبێت.
بەهۆی شەڕ و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاوە لە رۆژی 49ـمینی هێرشەکە، کەسێک گیانی لەدەست داوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنیوز
